کووکی بەکاردەهێنین.

دێنۆ

ژینگەیەکی مۆدێرن بۆ تایپسکریپت و جاڤاسکریپت.

دایمەزرێنەv1.15.1

دێنۆ ژینگەیەکی مۆدێرن و پارێزراوە بۆ تایپسکریپت و جاڤاسکریپت کە V8 بەکاردەهێنێت و بە زمانی ڕەست نووسراوە.

  1. لە بنەڕەتەوە پارێزراوە. ناتوانێت دەستی بگات بە فایلەکان، نێتوۆرک و هتد مەگەر خۆت بهێڵیت.
  2. بە بێ ئەنجامدانی هیچ کارێکی پێشوەختە دەتوانیت تایپسکریپت بەکاربێنیت.
  3. هەموو دێنۆ لە ناو یەک فایلە.
  4. لە ناو خۆیدا چەند کەرەستەیەکی تێدایە بۆ نموونە ڕازێنەرەوەی کۆد (deno fmt).
  5. چەندین مۆدیوڵی ستانداردی هەیە کە لە گەرەنتیی کارکردنیان هەیە: deno.land/std.
  6. ژمارەیەک کۆمپانیا هەن کە کار بە دێنۆ دەکەن.

دامەزراندن

دێنۆ تەنها یەک فایلە و لەسەر هیچ بەند نییە. دەتوانیت لە ڕێی دامەزرێنەرەکان دایگریت وەک لە خوارەوە باسکراوە، یان وەشانێک لە ئێرە داگریت.

شێڵ (ماک، لینوکس):

$
curl -fsSL https://deno.land/x/install/install.sh | sh

پاوەرشێڵ (ویندۆز):

$
iwr https://deno.land/x/install/install.ps1 -useb | iex

هۆمبرو (ماک):

$
brew install deno

چۆکۆڵاتی (ویندۆز):

$
choco install deno

سکووپ (ویندۆز):

$
scoop install deno

لە ڕێی کارگۆ بیڵدی بکە و دایمەزرێنە:

$
cargo install deno --locked

deno_install ببینە بۆ ڕێگەی دیکەی دامەزراندن.

دەستپێکردن

پڕۆگرامێکی ساکار کارپێکە:

$
deno run https://deno.land/std/examples/welcome.ts

یان دانەیەکی چڕتر:

import { listenAndServe } from "https://deno.land/std@0.111.0/http/server.ts";
console.log("http://localhost:8000/");
listenAndServe(":8000", (req) => new Response("Hello World\n"));

دەتوانیت بە بەکارهێنانی مانواڵەکە پێشەکییەکی قوڵتر بخوێنیتەوە و نموونەی زۆرتر ببینیت.

نووسراوی ژینگە

نووسراوێکی سادە دەربارەی ژینگەکە بەردەستە لە doc.deno.land.

دێنۆ مانواڵێکی هەیە کە بە قووڵی باس لە دێنۆ دەکات و پێشەکییەکت دەربارەی چەمکەکان دەداتێ.

مانواڵەکە باس لە ئەو شتانەش دەکات کە دێنۆ دابینینیان دەکات.

کتێبخانەی ستاندارد

پەرەپێدەرەکانی دێنۆ کار لەسەر مۆدیوڵە ستانداردەکان دەکەن کە گەرەنتیی کارکردنیان هەیە بە دێنۆ. سەرچاوەی مۆدیوڵە ستانداردەکان لێرەیە.

هەروەها لە deno.land/std بڵاوکراونەتەوە وەک هەر مۆدیوڵێکی دیکە.

مۆدیوڵەکان

دێنۆ دەتوانێت مۆدیوڵ لە هەر شوێنێکی ئینتەرنێتەوە هاوردە بکات، بۆ نموونە گیتهەب، ڕاژەیەکی کەسی یان CDNـەکان وەک Skypack, jspm.io, jsDelivr یان esm.sh.

بۆ ئاسانکردنی بەکارهێنانی مۆدیوڵەکان، دێنۆ چەند کەرەستەیەکی لەگەڵدایە وەک deno info و deno doc. هەروەها deno.land ڕووکارێکی تێدایە بۆ بینینی نووسراوی مۆدیوڵەکان. کە لە doc.deno.land بەردەستە.

deno.land خزمەتگوزارییەکی بڵاوکردنەوەی گشتیشی تێدایە: deno.land/x.